AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢٤ ٠٨:٣٨

ئێران بە سەرکەوتوویی مانگیلەیەکی ناردە بۆشایی ئاسمان

ئێران بە سەرکەوتوویی مانگیلەیەکی ناردە بۆشایی ئاسمان

مانگی دەستکردی "جام جام 1"ی سەر بە ڕێکخراوی پەخشی کۆماری ئیسلامی ئێران، وەک یەکەم مانگی دەستکردی زەوی ئاهەنگ لە وڵاتەکەدا، لە ناوەندی بۆشایی ئاسمانیی بایکنور لە کازاخستانەوە سەرکەوتووانە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مانگی دەستکردی "جام جام ١" (بە ناوی تۆمارکراوی نێودەوڵەتی "ئێران دی بی ئێس") سەر بە ڕێکخراوی پەخشی کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ دابینکردنی ژێرخانی پێویست بۆ پەخشی گشتی دەنگ و رينگی ئێران دانراوە.

مانگی دەستکردی پەیوەندیی "جام جام 1" کە بە هەنگاوێکی ستراتیژی لە پەرەپێدانی ژێرخانی تەکنیکی میدیای نیشتمانی دادەنرێت، چەند خولەکێک لەمەوبەر لەگەڵ مانگی دەستکردێکی کەشناسی ڕووسی و لە ڕێگەی موشەکێکی هەڵگری "پرۆتۆن-M"ەوە خرایە ناو خولگەی زەوی.

News ID 58559

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha